AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١١ ٠٩:٠٥

پێک هاتنی گەورەترین گرووپی مەولوودی خوێنی لە پاوە

پێک هاتنی گەورەترین گرووپی مەولوودی خوێنی لە پاوە

بەڕێوەبەری ماڵی مۆسیقای پاوە لە پێک هاتنی گەورەترین گرووپی مەولوودی خوێنی لە ژێر ناوی "مەولانا" لە لایەن ماڵی مۆسیقای پاوە هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیامەک ڕەحیمی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: مەبەستی ئەم گرووپە هەنگاو هەڵگرتن لە پێناو ئامانجەکانی ئیسلام و بایەخە بەرز و بەنرخەکانی و هەروەها پێک هاتنی شوناسی ئایینی لاوانە.

ئەو وتیشی: ماڵی مۆسیقای پاوە داوا لە هونەرمەندان و هۆگرانی مەولوودی خوێنی دەکات بۆ پێک هاتنی ئەم گرووپە بەشداری بکەن کە بانگهێشت نامەکەشی لەم رۆژانەدا بڵاو دەبێتەوە.

News ID 41195

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha